وەزارەتێکی عێراق.. 45 هەزار کەس دادەمەزرێنێت
  2023-09-10       388       

وەزارەتی دارایی عیراق  رایگەیاند، 45 هەزار دەرچوی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بەمزوانە کاروبارەکان بەرێدەکات.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئەیلولی 2023 رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی بودجەی سەر بە وەزارەتی دارایی رێکاری پلە پیشەییکانی بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری زانکۆ و پەیمانگان تەواو کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە پێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000ی هەموارکراو 45 هەزار و 426 کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عیراق دادەمەزرێن و داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەن هەماهەنگ بن لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بۆ بەرێوەبردنی کاروبارەکان.

باس لەوەشکراوە، 879 ناونیشانی پیشەیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ماونه‌ته‌وه‌ و دامەزراندنی ئەوانەش پیویستی بە خێرایی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×