کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنه: جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتو (13ی ئەیلول) پرۆسەی تیروپشکی ژمارەی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەئامادەبونی كاندەیدەكان و نوێنەری پارت و ھاوپەیمانیەتییەكان بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، دەستەی کۆمیسیاران زۆرێک لەپەیڕەوو رێکارەکانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن پەسەندکردووە، لەوانەش، پەیڕەوو رێکارەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و کاندیدەکان، سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردن و سیستەمی سکاڵاو تانەدان.
جومانە غەلای ڕونیكردهوه، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێودەچێت و لەئامادەکارییەکانیش بەردەوام دەبن.
وابڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکای عێراقو پارێزگای كهركوك (بێجگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت، بهپێی ئامارو ژمارهكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، 23 ملیۆنو 367 ههزارو 81 كهس مافی دهنگدانیان ههیه.