وەزیری تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت ترلیۆنێكو 651 ملیار دینار بۆ بودجەی وەزارەتەكەی دابینكراوەو لەو بڕەش 216 ملیاریان بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان تهرخانكراوه.
ئاوێنه: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بەرۆژنامەی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، تەواوی دەرمانە هاوردەكراوهكان بەیەكسانی بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت بەپێی ژمارەی دانیشتووان و پێویستییەكانیان، لهبودجەی ئەمساڵیشدا بڕی یەك ترلیۆنو 651 ملیار دینار بۆ وەزارەتەكەیان دابینكراوە، لەو رێژەیەیش بڕی 216 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستانە.
وتیشی، نەخۆشییە دەگمەنەكان پارەیەكی زۆر لهبودجەی وهزارهت دەبەن، ژمارەی ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشیی دەگمەنەوە دەناڵێنن 500 كەس تێپەڕ ناكەن، بەڵام كۆی ئەو بودجەیەی بۆیان خەرج دەكرێت لەنێوان لەسەدا 10 تا 15 ـدایە لەبودجەی كۆمپانیای گشتیی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان.
وەزیری تەندروستیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی رابردودا سێ گرێبەستیان بۆ كڕینی دەرمانەوە واژۆ كردووە لەپێناو 377 نەخۆش كە بەدەست نەخۆشیی دەگمەنی بۆماوەییەوە دەناڵێنن، دوای گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ كۆمپانیاكان، توانیویانه نرخی گرێبەستەكان بۆ 105 ملیۆن دۆلار دابشكێنین كە ئەمەش لەسەدا 10 ی كۆی بودجەی كۆمپانیای دەرمانە.