كۆمسیۆن به‌شێوه‌ی‌ تیروپشك ژماره‌ به‌كاندیدو لیسته‌كانی‌ به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان ده‌دات
  2023-09-16       555       

تیروپشک بۆ دیاریكردنی‌ ژمارەی کاندیدو لیستی پارت‌و هاوپەیمانییەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ئه‌نجامدراو وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ڵێت، 134 لیستی پارت‌و هاوپەیمانییەکان‌و نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار كاندید به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، لەهۆتێل مەنسوری‌ شاری‌ به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ تیروپشکی ژمارەی کاندیدو پارت‌و هاوپەیمانییەکان ئه‌نجامدرا بۆ ئەوەی ژمارەی هەڵبژاردنیان پێبدرێت بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق.

لای‌ خۆیه‌وه‌ جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گشتی‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار كاندید له‌چوارچێوه‌ی‌ 134 لیستی پارت‌و هاوپەیمانییەکان‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌ن.

وتیشی‌، مه‌رجه‌ كاندید پاكانه‌ی خۆی له‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌، ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا بهێنن، تاكو كۆمیسیۆن په‌سه‌ندی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك كێشه‌یه‌كی له‌م بوارانه‌ هه‌بێت، داوا له‌و پارته‌ ده‌كرێت به‌كه‌سێكی دیكه‌ بیگۆڕن.

بڕیاره‌ رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکای عێراق‌و شاری‌ كه‌ركوك (بێجگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت. به‌پێی‌ ئامارو ژماره‌كانی‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، زیاتر له‌ 23 ملیۆن‌و 367 هه‌زارو 81 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

 

ژماره‌ی‌ لیست‌و هاوپه‌یمانێتی‌‌و كاندیده‌كان:

تحالف نبني 195
ائتلاف الأساس العراقي 150
السيادة تسلسل 185
إبداع كربلاء 225
تحالف الأنبار المتحد 148
تنظيم الداخل 149
حزب الثقة 191
ائتلاف شموخ البصرة 111
ثابتون 153
تحالف ديالتنا الوطن 199
حزب الداعي 214
أبشر يا عراق 143
النبض العراقي 198
تحالف القوى المدنية 147
الحزب الديمقراطي الكردستاني 197
كركوكنا 136
تحالف معالم كركوك 163
جمهور المثنى 176
استحقاق ديالى 121
تحالف معالم كركوك 163
حركة غيارى العراق 173
الاتحاد الوطني الكردستاني 120
ولنتينا وليم يوسف جلو يوسف 140
انجيل زيا شيبا زيا البرواري 164
كرم رامز ابلحد وسطين 154
ثامر نايف خلف بكر الشهواني 161
فائز صباح عبوش 169
أحمد كامل علي زيدان الناصري 172
خلدون فرج الزهيري 221
أحمد حسن نزر 229
مهند فلاح الأزيرجاوي 188
ماهر رشيد محسن الفيلي 104
تحالف خيمة واسط 159
محمد موسى علي الفيلي 200
هيثم سالم بحو بطرس ككي 152
زهير جاسم محمد علي 192.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×