تێچووی ڤیزای ئازەربایجان بۆ هاوڵاتییانی عێراق کەمکرایەوە
  2023-09-17       605       

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکەمان بکەن نرخەکەی کەمدەکرێتەوە و رێوشوێنەکانی ئاسان دەکرێن.

ئاوێنە: نەسر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، “لەدوای راسپاردنم بەم ئەرکە لە باڵیۆزخانەکەمان دەستمانکرد بە رێکارەکانی ئاسانکاریکردن بە پێدانی ڤیزای ئازەربایجان بە هاوڵاتییانی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی تێچووی وەرگرتنی ڤیزا تەنها 20 دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت، جگە لەوەش گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و کەرکوکەوە بۆ ئازەربایجان لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەن و بۆ قۆناغی داهاتوش لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەسڕەش دەستپێدەکات، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتی راستەوخۆ دەستپێبکەن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×