سودانی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت
  2023-09-18       341       

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە چێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات لەناویشیاندا کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا.

لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە دووەمین جارە سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×