غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشایەوە، دەشڵێت: سەرۆكی پەرلەمانى عێراق ڕێگرە لە دەنگدان بە پرۆژە یاساکە.
ئاوێنه: غەریب ئەحمەد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یهكێتی بە میدیاکانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشایەوە.
ئاشکراشی کردووە، سەرۆكی پەرلەمانى عێراق ڕێگرە لە دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
بڕیاربوو لە دانیشتنى دوێنێى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگ لە سەر بە پارێزگابوونى هەڵەبجە وەک ١٩ یەمین پارێزگاى عێراق بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمرۆ دواخرا.