ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی دوێنێی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە سلێمانی دەكات و پشتیوانی وڵاتەكەیشی بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دوپاتدەكاتەوە.
ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، كەمێك لەمەوبەر لەپەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، رایگەیاند"ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەكەین."
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق وتوشیەتی"سەرلەنوێ پشتیوانی خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و یەكپارچەیی خاكەكەی دوپاتدەكەینەوە كە پێویستن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق."
ئەلینا رۆمانۆوسكی لە پەیامەكەیدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی هێرشەكەش كردوە.