بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 2ی 5 تا 9ی 5ی 2025، زیاتر لە 10 ملیار دینارە كە 71%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 2ی 5 تا 9ی 5ی 2025، زیاتر لە 10 ملیارو 436 ملیۆن و 310 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 7 ملیارو 406 ملیۆن و 66 هەزار دیناری واتە 71%ی نەختینەیەو هەروەها 3 ملیار و 30 ملیۆن و 243 هەزار دیناری واتە 29%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.