محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا به نیویۆرك رایگه‌یاند، "عێراق له دابینكردنی دارایی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به دابینكردنی بودجه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌و پێیه‌ی زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه.
ئاوێنە: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی وتارێكدا له لوتكه‌ی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كه له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، پابه‌ندبونی عێراقی به پلانی كاری كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی دارایی بۆ گه‌شه‌پێدان دوپاتكرده‌وه كه له (ئه‌دیس ئه‌بابا/2015) ئه‌نجامدرا.
وتیشی، "ئێمه پابه‌ندبونمان به جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه ئاڵۆزانه‌ی كه ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی به‌یاننامه‌ی سیاسی لوتكه‌كه ده‌كه‌ین كه تێیدا جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی كاری جددی كردۆته‌وه بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی له دابینكردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی ڕێژه‌ییمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، گرنگه له‌گه‌ڵ هه‌مو هاوبه‌شه‌كان كاربكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن له جێبه‌جێكردندا".
محه‌مه‌د شیاع سودانی باسی له‌وه‌شكرد، "عێراق دو ڕاپۆرتی خۆبه‌خشانه‌ی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نیشتمانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجانه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌ركێكی مرۆییه و عێراق له هه‌مان ئاستدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م ئامانجانه ده‌كات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، "جێبه‌جێكردنی ئامانجی شه‌شه‌م كه په‌یوه‌ندی به ئاوه‌وه هه‌یه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و وشكه‌ساڵییه سه‌خته‌ی عێراق به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، له پێشینه‌ی كاره‌كانه و داوای جێبه‌جێكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م ئامانجه و كاردانه‌وه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق پێشوازی له به‌ڕێوه‌چونی كۆنفڕانسی ئاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له مانگی (ئازار/3)ی 2023 و ده‌رئه‌نجامه‌كانی، هه‌روه‌ها عێراق كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی نیشتمانیی گرتوه‌ته‌به‌ر كه په‌یوه‌ندی به ئامانجی شه‌شه‌مه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش، پاراستنی ژێرخانی ئاو، فراوانكردنی تۆڕی ئاوی پاك، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ئاودێری كشتوكاڵی هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها پاراستنی كه‌ناڵه‌كانی ئاودێری".
سودانی هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا وتی، "عێراق له دابینكردنی دارایی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، كه به‌شێكیان به‌هۆی ئه‌و زیانه داراییانه‌یه كه له شه‌ڕی دژی بانده تیرۆریستییه‌كانی داعشدا توشی بوه، هه‌روه‌ها عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به دابینكردنی بودجه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌و پێیه‌ی زۆرترین زیانی هه‌یه بۆ كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".