ژمارەیەک کۆنگرێسمان داوا لە بایدن دەکەن ھەرێمی کوردستان له‌خنكانى ئابوریى ڕزگاریى بكات
  2023-09-21       457       

ژمارەیەک کۆنگرێسمان داوادەکەن بایدن بەهانای هەرێمی کوردستانەوە بێت‌و داواده‌كه‌ن هه‌رچى زوه‌ ئه‌مریكا ستراتیژو به‌رنامه‌یه‌كى نوێ بۆ یارمه‌تیدانى هه‌رێم بگرێته‌به‌رو له‌خنكانى ئابوریى ڕزگاریى بكات.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، سێ کۆنگرێسمان لەپەیامێکدا داوایان لەجۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە، واشنتۆن سیاسەتێکی نوێ بگرێتەبەر بۆ دوبارە کردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق ـ تورکیاو رزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەخنکانی ئابوریی.

ڕاپۆرتەکە کە لەژێر ناونیشانی "کۆنگرێسمانەکان داوای شکاندنی خنکاندنی ئابوریی کوردستان دەکەن" بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و تێیدا دەڵێن، حکومەتی هەرێم کەوتۆتەبەر “خنکاندنی” ئابورییی، فشاری سیاسی‌و یاسایی‌و هەڕەشەی سەربازیی لەلایەن ئێران‌و ئەو توخمانەی کە لەبەغدا پشتیوانیان دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتەکەیدا بڵاویکردۆتەوە، بۆڕیی نەوتیی هەرێمی کوردستان‌و تورکیا کە لەمانگی ئادارەوە ڕاگیراوە، بەنزیکەی 0.5%ی ڕۆڵی لەدابینکردنی نەوتی جیهاندا هەیە، بەوپێیەش حکومەتی هەرێم نزیکەی 4 ملیار دۆلاری لەهەناردەکردنی لەدەستچوە، ئەوەش بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەنامەکەدا کە واژۆی سێ ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرەو بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایان ناردوە، جەختیان لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بەخنکاندنی ئابوریی هەرێمی کوردستان‌و فشارە سیاسیی‌و یاساییەکان‌و هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران لەسەر هەرێم کردۆتەوەو داوایانکردوە ستراتیژێکی نوێ لەعێراق دابنرێت بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی قەیرانەکە، بەڵام باسی ئەو وردەکارییانەی نەکردوە کە ئەو ستراتیژییە دەبێت چی بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×