پەرلەمانی سویسرا یاسایەکی بەمەبەستی قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب پەسەندکرد
  2023-09-21       392       


لەماوەی ڕابردوودا حکومەت فەڕەنسا پۆشینی نیقابی لە ناوەندەکانی خوێندندا قەدەغەکرد، ئەمڕۆش پەرلەمانی سویسرا یاسایەکی بەمەبەستی قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب و ئەو جلو بەرگانە دەموچاو دادەپۆشن پەسەندکرد.

ئاوێنه‌: پەسەندکردنی یاسای ڕێگە نەدان بە پۆشینی نیقاب لە سویسرا دوای ئەوە دێت ئەو پرسە بۆ رایگشتی ڕاگەیەنراو ٥١٪ی دونیشتوان لەگەڵ بڕیاری قەدەغەکردنەکەدا بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی بلومبێرگ، پەرلەمانی سویسرا هەرکەسێک بەڕی یەک هەزار فرانکی سویسری کە دەکاتە هەزار و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی سزا دەدات کە سەرپێچی بڕیارەکە بکات.

ئەم بڕیارە لەلایەن پارتی پارێزگارانی گەلی سویسرییەوە دەرچووە و ناڕەزایی موسوڵمانانی ئەو وڵاتەی بەدوایخۆیدا هێناوە. هاوکات، سویسرا یەکەم وڵاتی ئەوروپی نییە کە بڕیاری قەدەغەکردنی نیقابی دابێت بەڵکو پێشتر زۆرێک لە وڵاتان هەمان بڕیاریانداوە لەوانەش فەڕەنسا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×