فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دو چارهسهر بۆ كێشهی بودجهی ههرێم دهخاتهڕو. جهخت لهوهش دهكاتهوه كه پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانو عێراق باشن.
ئاوێنه: لهلێدوانێكیدا لەپەراوێزی کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، فوئاد حسێن دهڵێت، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ بهرپرسانی ئەمریکا، لەپەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان پرسیوە، ''ئێمەش رونمانکردەوە، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشن، کۆمەڵێک گرفت هەن کە بەشێکیان چارەسەرکراون و بەشەکەی دیکەش چارەسەر دەکەین."
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتیی عێراق، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "دەبێ ئەو پرسە چارەسەر بکرێت، یان دەبێت بەگوێرەی یاسای بودجە چارەسەربێت، یاخود دەبێ لەداهاتودا بەشێک لەیاساکە لەپەرلەمان بگۆڕدرێت."
راشگەیاند، "تائێستا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆنەبوینەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەین، بەڵام لەکۆبونەوەی دیکەدا ئەو پرسەمان لەگەڵ باس کردوون."