سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆڵکراونو هێزە عێراقییەکان چاودێری سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئاوێنه: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتییەکی تەندروستییە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی عێراقدا چۆڵکراون و هێزەکانی عێراق چاودێری سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن".