جەزا سەید مەجید: بافڵ تاڵەبانی تاكە كاندیدە بۆ سەرۆكی یەكێتی و هەر ئەویش دەبێتە سەرۆك
  2023-09-27       469       

جەزا سەید مەجید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان رایگه‌یاند، بافڵ تاڵەبانی تاكە‌ كاندیدە بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌ی پێنجی حزبەكەیانداو هەر ئەویش دەبێتە سەرۆكی یەكێتی كە ئەگەری هەیە ئەمڕۆ هەڵبژێردرێت.

ئاوێنە: جەزا سەید مەجید، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی كاندید بۆ سەرۆكی یەكێتی وتی"هەر یەك كاندید هەیەو سەرۆك بافڵە هەر ئەوەو ئەویش دەبێتە سەرۆك."

جەزا سەید مەجید وتیشی، ئەگەری هەیە لە بەرنامەی كاری ئەمڕۆی كۆنگرەی پێنجی حزبەكەدا سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×