وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چاوەڕێی سەردانی وەزیری وزەی توركیاین
  2023-09-28       517       

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، چاوەڕێی سەردانی وەزیری وەزەی توركیا دەكەن.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی "ناوەندیی هەواڵیی نیشتمانی"، لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان وتی"دانوستان هەیە لەگەڵ لایەنی توركی، چاوەڕێی سەردانی وەزیری وزەی توركیاین بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق."

وتیشی"یەكێك لە گرنترین بابەتەكانی كۆبونەوەكەش هەناردەكردنەوەی نەوتە بۆ بەندەری جەیهان."

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕو، لەو بڕە نەوتەی ئێستا عێراق هەناردەی دەكات، ئەو زیانانە لەبەرچاو گیراون كە بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت لە باكوری وڵات بەر عێراق دەكەون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×