پەرلەمانی عێراق جارێكی تر دەنگدان لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەخاتە بەرنامەی كار
  2023-09-28       374       

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە. بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، یەكێك لە بڕگەكان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە، ئەوەش لەدوای دو جار دواخستنی لە دانیشتنەكانی پێشوی پەرلەماندا.

ئاوێنە: بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی شەممە 30ی ئەیلولی پەرلەمانی عێراق كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكراوەتەوە، یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە.

ئەوە سێیەم جارە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە، بەڵام لە دو جاری یەكەمدا بەهۆی ناڕەزایەتی بەشێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان، دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دواخرا.

بەپێی قسەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردییەكان، بۆ ئەمجارە لایەنە عێراقییەكان بەڵێنیانداوە پشتیوانی بكەن و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×