راپۆرتێک: ساڵانە لە عێراق 4.7 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت
  2023-09-29       387       

راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ساڵانە لە جیهاندا 931 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەردەدرێت و عێراق لە پلەی دووەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین بڕ خواردن بەهەدەر دەدەن.

  ئاوێنە: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهەدەردانی خواردن لە جیهاندا یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و دەردانی گازی دووان ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسان”.

بەپێی راپۆرتەکە ساڵانە لە جیهاندا 931 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت، لەو بڕە 569 تۆنی خواردنی ماڵانە و 244 ملیۆن تۆنی چێشتخانەکانە.

لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بۆ بەهەرداردانی خواردن عێراق لە پلەی دووەمدایە و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×