ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەممە، په‌یڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت و پاش ئەوەش ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئاوێنە: د. مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای رەسمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كه كاره‌كانی كۆنگرە تا ئێستا بە باشی بەڕێوەچون.
د. مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین وتی: "كاره‌كانی به‌رنامه و لیژنه‌كانی سكاڵا و هه‌مو لیژنه‌كانی تر ته‌واو بوون".
وتیشی: "دوێنێ 12 مادده‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆمان په‌سه‌ند كرد و ئه‌مڕۆش ماده‌كانی تر په‌سه‌ند ده‌كه‌ین".
بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی تا ئێستا 17 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسەندكراون.
د. مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین راشیگه‌یاند كه دوای په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.