ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد
  2023-10-01       299       

ئەمڕۆ بە بەشداری 13 ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندنی 2023  – 2024 لە عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان دەرگای خوێندنگەکان کرانەوە و خوێندکاران دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن کرد.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادەکاری تەواو بۆ بەچاپگەیاندنی کتێب و دابەشکردنی بەسەر خوێندندکاراندا کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە لەلایەن مامۆستایانەوە تا ئێستا دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکاراندا نەکراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×