بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی موچەی خانەنشینی 11 وەزیری پێشوی عێراق رادەگیرێت
  2023-10-01       582       

دوای سکاڵایەکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا، موچەی خانەنشینی 11 وەزیری پێسوی حکومەتی عێراق رابگرێت، چونکە موچەی ئەو وەزیرانە پێشێلکاری لە یاسای خانەنشینی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2015 دەکات. 

ئاوێنە: بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پێدانی موچەی خانەنشینی بە چەند وەزیرێکی پێشوی عێراق رادەگیرێت، چونکە موچەکانیان لەگەڵ بڕیاری ژمارە 333ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی ساڵی 2015 ناگونجێت.

لە بەندی دوەمی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هاتوە، موچەی خانەنشینی بدرێت بەو پلە باڵاو تایبەتیانەی کە خزمەتیان لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنیان لە 50 کەمتر نەبێت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێدانی موچەی خانەنشینی 11 وەزیری پێشو رادەگیرێت، چونکە دابینکردنی موچەی خانەنشینی بۆ ئەو وەزیرانە، پێشێلکاری لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2015ەی تێدایە.

سەرۆک وەزیران و وەزیری داریی سکاڵاکەیان بەرزکردوەتەوە
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی و دەرچونی بڕیارەکە لەسەر سکاڵای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی و ماهیر حەسەن سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بەرێوەچوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×