به‌یانى ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەک له‌بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕویدا‌و وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت، "دوو كه‌س ویستویانه به‌ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگره‌وه بێنه ناو وه‌زاره‌ت‌و خۆیان بته‌قێننه‌وه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامه‌ى میلیه‌تى توركى ئاشكرایكردوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەئەنكەرە ڕویداوه‌و برینداریش هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ى میلیه‌ت نوسیویه‌تى، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناوچه‌ى چانكایه له‌ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا‌و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕویداوه، به‌ڵام تائێستا ژماره‌ى قوربانیان دیارنییه.
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى یه‌رلى كایا وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌وه‌كه‌وه به‌میلیه‌تى وتوه، "كاتژمێر 9:30 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو تیرۆریست کە بەئۆتۆمبێلێکی بازرگانی سوکەوە هاتبون لەبەردەم دەروازەی چونە ژورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
به‌وته‌ى وه‌زیرى ناوخۆ، "یه‌كێك له‌وانه خۆى ته‌قاندۆته‌وه‌و كه‌سى دوه‌میش به‌رله‌وه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه هێزه‌كانى وه‌زاره‌ت توانیویانه بیكوژن".
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانى ڕوداوه‌كه‌ش وه‌زیرى ناوخۆى توركیا وتویه‌تى، "دوو ئەفسەری پۆلیسى ناو وه‌زاره‌ت برینداربونه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى تورك بڵاویكردۆته‌وه، ڕێگە سەرەکییەکانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ‌و پەرلەمانی تورکیا داخراون، به‌ڵام تائێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا‌و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی ڕوداوەکەوه بڵاونەکردۆته‌وه.