گەشتی ئاسمانیی لە نێوان دوو شاری کوردستان ئەنجام دەدرێت
  2023-10-01       896       


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، گەشتی ئاسمانیی لە نێوان دوو شاری باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.

ئاوێنه‌: بە پێی خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقییە، کاتژمێر 4:20ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێلی ئاسمانیی عێراقیە لە کەرکووکەوە دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بڕیارە سبەینێ دووشەممەش لە هەمان کاتدا گەشتێکی ناوخۆیی لە نێوان کەرکووك و هەولێر ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×