بوک و زاواکەی حەمدانیە: بڕیارمان داوە بچینە دەرەوەی عێراق
  2023-10-01       903       

ریڤان ئەو زاوایەی لە روداوەکەی قەزای حەمدانییە بو رایگەیاند، بڕیاریانداوە لەگەڵ هاوسەرەکەی بچنە دەرەوەی عێراق، چونکە لێرە بەردەوام هەست بە مردن دەکەن، باوکی خاوەن هۆڵەکەی لە یارییە ئاگرینەکان ئاگادار کردوەتەوە، بەڵام خاوەن هۆڵەکە وتویەتی، "مەترسی ئاگرکەوتنەوەی لەسەر نییە."

ریڤان و حەنین بوک و زاواکەی حەمدانییە بە تۆڕی میدیایی "سکای نیوز"یان راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە رزگاریان بو، بەڵام لە ناخەوە هەست بە مردن دەکەن.

ریڤان دەڵێت، "لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە 15 کەسی نزیکی بنەماڵەکەم لە دەستدا"، لە ئێستادا حەنین توشی شۆک بوە و ناتوانێت قسە بکات، بەڵام ئەویش 10 کەسی نزیکی لەدەستداوە لە ناویاندا دایک و براکەی، هەروەها باوکیشی بە سەختی بریندارە.

ریڤان ئەوەشی خستەڕو، ناتوانن چی دیکە لە زێدی خۆیاندا بژین، هەر کاتێک هەوڵدەدەن بە دوای کەمێک دڵخۆشیدا بگەرێن، ئەو روداوە دڵتەزێنە دوبارە دڵتەنگیان دەکات، بۆیە وا باشترە شار و وڵاتەکەیان بە جێ بهێڵن.

ریڤان وتیشی، "راستە ئێستا لە بەردەم ئێوە بە زیندویی ماوینەتەوە، بەڵام لە ناخەوە سڕ و مردوین."

لە بارەی شێوازی ئاگرکەوتنەوەکە باسی لەوەکرد، لەوانەیە کێشەی کارەبا بوبێت، بەڵام ئاگرەکە لە بنمیچی هۆڵەکەوە دەستیپێکرد، پاشان ئەو ماددەیەی بنمیچەکەی لێ دروستکرابو توایەوە، دوای چەند چرکەیەک تەواوی روناکی هۆڵەکە کوژایەوە، لەو کاتەش خەڵک دەستیان بە راکردن و هاواکردن کرد.

ریڤان ئاماژەی بەوەشکرد، حەنینی هاوسەری بەهۆی جلی بوکێنییەکەیەوە نەیدەتوانی رابکات، ئەویش بە ناچاری رایکێشاوە و لە دەرگای چێشتخانەی هۆڵەکەوە چونەتە دەرەوە.

لە کۆتاییدا ئەوەی خستەڕو، "باوکم گومانی لە مەترسییەکانی یارییە ئاگرینەکان هەبو، بەڵام خاوەن هۆڵەکە پێی وت، یارییە ئاگرینەکان کارەباییە و گڕ ناگرێت، تەنانەت پلاستیکیشی بخەیتە سەر ناسوتێت."

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئامێری یارییە ئاگرینەکان بوە، دواتر بنمیچی سەقفەکە قوماشی پێوە بوە و گڕی گرتوە، هەروەها بونی رێژەیەکی زۆر لە خواردنەوەی کحولی هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکە بوە.

بەپێی دوایین ئامار لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمادییە، 107 کەس گیانیان لەدەستدا لە ئێستاشدا 83 بریندار چارەسەر وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×