سوودانی بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانى بەرپرسەكانی دەركرد
  2023-10-02       549       

بەپێی بەڵگەنامەیەك، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوان و ستافی بەرپرسانی حكومەت.

ئاوێنە: عەبدول كەریم عەبدول حەسەن وجر، سكرتێری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان بەڵگەنامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوان و ستافی بەرپرسانی حكومەت، چونكە هەبوونی ئەو ژمارە زۆرە پاسەوانە دوورە لە بەها شارستانییەكانەوە، ئەركی پاراستنی بەرپرسان و هاوڵاتیان لە ئەسۆی هێزە ئەمنییەكاندایە.

بەشێك لە شارەزایانی پێیان وایە، ساڵانە بودجەیەكی زۆر بۆ پارەی پاسەوانان و میوانخانەى بەرپرسان خەرج دەكرێت، كە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە، هەروەها بەهەدەردانی پارە و سامانی گشتی وڵاتە.

جێگای ئاماژەیە، بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسانی حكومەت، لە ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ دەرچوو، هەروەها واژۆی عەبدول كەریم عەبدول حەسەن وجر سكرتێری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەسەرە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×