وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌مزوانه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و خه‌رتوم ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌روه‌ها له دیراسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزاین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵات له‌وانه‌ش سعودیه.
ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌كانی ئێران بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی چونه ناو ئێران بۆ هه‌ندێك وڵات ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش بۆ هاوڵاتیانی شانشینی سعودیه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدراوه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و سودانیش، ناسڕ كه‌نعانی ئاشكرایكرد، گفتوگۆی جدی له‌نێوان هه‌ردو وڵات ئه‌نجامدراوه به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، به‌مزوانه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان تاران و خه‌رتوم به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوای ئه‌وه دێت كه حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ عه‌لی سادق هاوتا سودانییه‌كه‌ی كۆبۆوه و له مانگی (ته‌مموز/7) ئه‌مساڵ ڕایانگه‌یاند، به‌نیازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ر له پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له ساڵی 2016 دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران.
سعودیه و ئێران له مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوه‌ندگیری چین ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان تاران و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر كرد.