ڕۆمانی (جنۆکەکان)ی "فاتمە ئایدەمیر" چیڕۆکی خێزانێکی کورد/ پڕفرۆش‌و براوەی چەند خەڵاتێک
  2023-10-20     

رێبین خدر

 

فاتمە ئایدەمیر، نووسەرێکی بە ڕەچەڵەک کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە. بە ڕۆمانی [ئەنیشک] دەرکەوت، بە ڕۆمانی [جنۆکەکان یان ڕاستر جنۆکەگەل] بوو بە ناوێکی دیاری ئەدەبی ئەڵمانی. دوای وەرگرتنی چەند خەڵاتێک بۆ هەردوو لە ڕۆمانەکانی، ڕۆمانی [جنۆکەکان]ی ساڵی پار تا کۆتالیستی خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی ڕۆیشت. هەردوو ڕۆمانەکەیشی خراونەتە سەر تەختەی شانۆ، ڕۆمانی یەکەمی کراوە بە فیلمیش.

ڕۆمانی [جنۆکەکان] چیڕۆکی خێزانێکی کورد دەگێڕێتەوە، له 1970 لە گوندێکی باکووری کوردستانەوە هاتوونەتە ئەڵمانیا. دوای ساڵانێکی زۆر کارکردن لە ئەڵمانیا، حوسێن بڕیار دەدات بگەڕێتەوە تورکیا و وەک ئارەزووێکی لەمێژینەی لە ئەستەنبووڵ خانووێک بکڕێت، بەڵام هەرکە دەچێتە ناو خانووەکە، جەڵتە لێی دەدات و دەمرێت.

هەر بەشێک لە ڕۆمانەکە تەرخان کراوە بۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە؛ حوسێن [باوک]، ئومێد، هاکان، سێڤدا، پەری، ئامینە [دایک]. هەریەک لە کارەکتەران ڕووبەڕوون لەگەڵ کێشەیەکی تایبەتی خۆیان و گرێدراویش بە کێشە گەورەکە: کوردبوونیان و ناسنامەیان.

منداڵەکان کاتێک دەگەڕێنەوە ئەستەنبووڵ بۆ ئەوەی بەشداری لە ناشتنی تەرمی باوکیان بکەن، شۆک دەبن کاتێک دەبینن دایکیان دەتوانێت بە کوردی قسە بکات، هەر لەوێ بۆیان دەردەکەوێت ئەوان کوردن. حوسێن لە لاوییدا لە سوپای تورک بووە و لەوێ خراوەتە مێشکی شتێک نییە بە ناوی کورد و زمانی کوردی، لەم سۆنگەیەوە کاتێک دێتە ئەڵمانیا هیچ کاتێک بە زمانی کوردی قسە ناکا و لە هاوسەرەکەشی قەدەغە دەکات بە کوردی بئاخڤێت. حوسێن پەروەردەی دەستی ڕۆژنامەیەکی دەوڵەتی تورکە، کە کوردەکان بە تیرۆرست و خەڵکانی دوواکەوتوو و بەربەری دەناسێنێت.

فاتمە ئایدەمیر، لە ڕۆمانەکەیدا لە لایەک فۆکسی لەسەر توانەوەی کوردەکانە لەژێر زەبروزەنگ و سەرکوتی دەوڵەتی تورکیا [زۆر ڕوونیش زیندانیکردنی لەیلا زانا، ئەبدولڵا ئۆجئالان، کوشتاری دەوڵەت بەرانبەر سەرهەڵدانی کوردان دێنێتە ناوەوە]، لە لایەکی دیش نامۆیی هەمان خێزان لە تاراوگە، پەرتبوونیان بەهۆی ونبوونی ناسنامە و شووناسیان دێنێتە بەر چاو.

جێی خۆیەتی وەرگێڕ-انی کورد، تایبەت ئەوانەی لە ئەڵمانییەوە کتێب دەکەن بە کوردی و بە هەمووشی چەند کەسێکن و کارەکانیان جێی ڕێز و ستایشن، ئاوڕ لە نووسەرانی کورد بە نموونە؛ فاتمە ئایدەمیر، کارۆش تەها، ڕۆنی عوسمان، مێڕاڵ شێمشێک و چەند نووسەرێکی دیکە بدەنەوە، کە لە ئێستادا ناوی دیار و پڕشنگداری ناو ئەدەبیاتی ئەڵمانیین.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×