وه‌زیرێكی پارتی: بە دڵنیاییەوە بەغدا 700 ملیار دینارەکە دەنێرێت
  2023-10-29       876       

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، کێشەی سەرەکی ئێستای هەرێم و بەغدا بونی دو سیستەمی جیاوازی هەژمارکردنە لە دوای سەردانی شاندی حکومی هەرێم بۆ بەغدا، بەرپرسانی حکومەتی عێراقی بەڵێنی چارەسەری کێشەکەیان داوە و وتیشی، "بە دڵنیاییەوە 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە رەوانە دەکرێت."

بەنگین رێکانی وەزیری ئاوادانکردنەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی سەرەکی نێوان هەرێم و بەغدا بونی دو سیستمی جیاوازی هەژمارکردنە، پێویستە هەردولا هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی لە سیستمی هەژمارکردنی هەردولا تێبگەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان کردوە و بەڵێنیان لێوەرگرتون، لە دوای سەردانی شاندی حکومی هەرێم واتە دو رۆژی دیکە هەژمارەکان یەکلایی دەکرێنەوە و وتیشی، "بە دڵنیاییەوە 700 ملیار دینارەکە دەنێردرێت بۆ هەرێم."

دوێنێ پێشەوا هەورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ‎ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وامبێت، له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافی ده‌ستوری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناتوانین بێ ده‌نگ بین".

پێشتریش جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، بڕی ئەو 700 ملیار دینارەی لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەکرێت و وەکو موچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت، لە ژێر ناوی قەرزدا دێت، تا ئێستا حکومەتی بەغدا بڕیاری لە ناردنی ئەو پارەیە نەداوە، بەڵام دەبێت پێش کۆتایی هاتنی مانگی (تشرینی یەکەم/10) ئەو پارەیە بگاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×