وەزارەتی دارایی: ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی سێ مانگی ڕابردو ڕەوانەی بەغداد کرا
  2023-10-29       805       


وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت،  ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی سێ مانگی ڕابردو ڕەوانەی بەغداد کرا.

ئاوێنه‌: ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٣/١٠/٢٩) بەواژۆی بەڕێز وەزیری دارایی‌و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەموزو ئاب‌و ئەیلولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، کە سەرجەم داهات‌و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردوی هەرێمی کوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕون کراوەتەوە."

ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 10 ڕۆژه‌ ناردنی‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێم دواكه‌وتووه‌ كه‌ بڕیار بو مانگانه‌و بۆ سێ مانگ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ڕه‌وانه‌ بكات.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ناڕه‌سمییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ستكردووه‌ به‌ناردنی‌ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەمموزو ئاب‌و ئەیلولی هەرێمی کورستان.

‎دوێنێ شه‌ممه‌، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ ڕه‌وانه‌كردنی‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "‎بڕیار وابو هەفتەی پێشو بڕی 700 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت‌و دەستبەدابەشکردنی موچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان‌و قسەو باسی ناو کۆبونەوەکان‌و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت."

‎وتیشی‌، "ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی‌و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت‌و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی‌و سەختی."

‎وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئه‌وه‌شی‌ وت، "لەماوەی ڕابردو نیەتی ڕونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن‌و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستوری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×