بانكی ناوەندی ٢٣٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2023-11-07       1488       


بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٧٩٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش ٣٧ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٧٩٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٧ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٥ ملیۆن و ٩٣٩ هەزار و ٧٩٦ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند مانگێكە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×