نوسەرو شاعیر هێمن قەرەداغی گیانی لەدەستدا
  2023-11-13     

نوسەرو شاعیرو روناكبیر، هێمن قەرەداغی، ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

هێمن قەرەدەغی، ئێوارەی دوشەممە ١٣ /١١، كاتێك لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە بۆ میوەكڕین، بارهەڵگرێك پێیداكێشاوە دەستەبەجێ گیانی لەدەستداوە.

نوسەرو شاعیر هێمن قەرەداغی، لە ساڵی ١٩٧٨ لە سلێمانی لەدایكبوە، دەرچوی کۆلێژی هونەرە جوانەكان، بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانی بو، چەندین پەرتوکی چاپکردوە کە دیارترینیان  بریتین لە: "یەک هەناسە، هەریەکەمان لە باخێکدا یاقوتەکانمان لێ کەوت" و هەورەها خاوەنی پڕۆژەی نوسینی "جیهانبینی ئایینی" بوە، كە پێكهاتوە لە چەند كتێبێك، كتێبی یەكەمی پڕۆژەكە بەناوی "مەعریفەو ئیمان" بڵاوبۆتەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ نوسەرو رۆماننوسی گەورەی كورد بەختیار عەلی نوسراوەو كتێبی دوەمی پڕۆژەكەش بەناوی "مێژوی ئیمان" لە پڕۆسەی نوسیندا بوە.

هێمن قەرەداغی لەپاڵ ئەوەشدا سیناریۆی چەندین شانۆگەری و کورتە فیلم نوسیوە و لە کۆتا کاریدا، نوسین و دەرهێنانی بۆ كورتە فیلمی "ماسكی چوارەم" کردوە.

هێمن قەرەدەغی، خوێندكاری ماستەر بو لە بەشی فیملسازی لە زانكۆی سەڵاحەدین و ئەمساڵ ساڵی یەكەمی بو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی گیانلەدەستدای ئەو نوسەرەوە، لە پەیامێكدا نوسیویەتی"بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی نوسەری بەڕێزو ئازیزمان هێمن قەرەداغی؛ دەردەبڕین.داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×