دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتكردەوە
  2023-11-28       674       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی رەتكردەوە كە (مەحمود حسێن عگێلی) ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆماریكردبوو. 

لە سكاڵاكەیدا، عگێلی داوای لە دادگای فیدراڵی كردبوو بڕیار بدات لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییە دواكەوتووەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 هاتووە، هەروەها حكومەتی فیدراڵی عێراق پابەند بكات بەوەی پابەند بێت بە وادەی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتا لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە پارێزگاكانی تر. 

دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی عگێلی رەتكردەوە، بەبەهانەی ئەوەی سكاڵاكار هیچ بەرژەوەندییەكی لە سكاڵاكەیدا نییە.

هەمان دادگای پێشتر دوو سكاڵای لەبارەی پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری راگرتنی تەرفیعی فەرمانبەران‌و رایگەیاند" ئەمە لە تایبەتمەندی كاری ئێمە نییە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×