كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: دوێنێ سێ خۆپیشاندەر لەبەغدا كوژراون
  2020-02-26       251       

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، سێ خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژراون و 22 كەس لەهێزە ئەمنییەكانیش بریندار بون كە لەنیویاندا سێ ئەفسەر هەن.

ئاوێنە: عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە، سێ خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی خەلانی لە بەغدا كوژراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو خۆپیشاندەرانە بە فیشەك و گازی فرمێسكڕێژ كوژراون.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە 22 كەس لە هێزە ئەمنییەكان بە چەكی راو بریندار كراون كە لەنێویاندا سێ ئەفسەر هەن.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×