چارەسەرە بەهێزەکەی کۆرۆنا چییەو کەی بەردەست دەبێت؟!
  2020-03-13       3524       
ئا: ئاوات عه‌لی‌

• دەرمانەکە ناوی (Remdesivir) و لەلایەن کۆمپانیای (Gilead Sciences)ی ئەمریکییەوە بەرهەمهێنراوەو پەرەی پێدراوە.

• پێشتر دەرمانەکە بۆ چارەسەری ڤایرۆسەکانی تری کۆرۆنا (سارس و مێرس) و ڤایرۆسی ئیبۆلا بەرکارهێنراوەو کاریگەری هەبووەو چارەسەری کردووە. دەرمانەکە لە ئێستادا پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی کاریگەری بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) هەبێت.

• لەئێستادا سێ تاقیکردنەوەی جیاواز لەسەر نەخۆشەکانی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند دەرمانەکە کاریگەریی لەسەریان هەیەو کاریگەریی لاوەکی بەجێناهیڵێت‌و یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوەش مانگی داهاتو لەچین تەواو دەبێت.

• دوو تاقیکردنەوەی تر لەسەر مرۆڤ بەمزووانە دەست پێدەکەن، بۆە ئەوەی تەواو دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە.

• دەرمانەکە پێشتر لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوەو کاریگەری هەبووەو ڤایرۆسەکەی لەناوبردووە. هەروەها لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوەو ئەنجامی باشی هەبووە.

• بەپێی زانیارییەکانی زە واڵ ستریت جۆرناڵ دەرمانەکە لە یابان بۆ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە بەرکارهاتووە کە لە کەشتییەکەدا توشی کۆرۆنا بوون و بەوهۆیەوە توانیویانە بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بن.

• کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ تا ئێستا زۆر باشن و بەپێی پێشبینی زاناکان ئەم دەرمانە دەبێتە چارەسەری سەرەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

• ئاژانسی دەرمانی سویدی مۆڵەتی داوەتە کەرتی تەندروستی لە کاتی پێویستدا دەرمانەکە بۆ نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنن.

• لە ئەمریکا ڕێگە دراوە بەپێی رەزامەندی پزیشکەکان دەرمانەکە بۆ نەخۆشەکان بەکاربهێنرێت.

• کەرتی تەندروستی لە زۆربەی وڵاتان چاوەڕێی دەرچونی یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوە سەرەکییەکانی سەر مرۆڤ دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری تەواوەتی لەسەر دەرمانەکە بدەن.

• دەرمانەکە کاریگەریی لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە و لەناوی دەبات، تەنها لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دڵنیانین و چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانن.

• بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و پرۆسەی هەڵبژادنەکان و کاریگەرییەکان لەسەر ئابوریی ئەو وڵاتە، تاقیکردنەوەو بەرهەمهێنانی دەرمانەکە زۆر خێراتر دەکات.

• بە پەسەندکردنی تەواوەتی دەرمانەکە، لەکاتێکی کەمدا دەگاتە ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکە تیایدا بڵاوبووەتەوە.

هیوادارم هەمیشە لەشساغ و تەندروستبن!

جەنگەکە دەبەینەوە!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×