2020-04-09   1304     
بەهۆی تۆماركردنی زیاتر له 70 حاڵەتی بەركەوتن و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە پرسەكانی گەرەكی كارێزانی شاری هه‌ولێر، دوو گەرەكی شاره‌كه كەرەنتینكران.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه و له ماوه‌ی ته‌نیا 72 كاتژمێردا، زیاتر له 70 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆماركران و هۆكاری تووشبوونه‌كه‌شیان، به‌شداری كردن بووه له دوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانی ئه‌و شاره، و بەهۆی دۆزینەوەی حاڵەتی بەركەوتن لە 10 گەرەكی تری شاری هه‌ولێر، بریاردرا به كه‌ره‌نتین كردنی هه‌ردوو گه‌ره‌كی ئاڵتوون ستی و زانكۆ.
بریاری كه‌ره‌نتینكردنی دوو گه‌ره‌كه‌كه، له 7ی نیسان و 8ی نیسان دراوه و له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه 8-4-2020ه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و هاووڵاتیانی هه‌ردوو گه‌ره‌كه‌كه ناچاركراون له ماڵه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
گەرەكی ئاڵتوون ستی
گەرەكی 99ی زانكۆ