بەرەی یەکگرتویی عەرەبی: راکان جبوری لە ئەرکەکەیدا شکستی هێناوە و گەندەڵی کردوە
  2020-05-31       491       

بەرەی یەکگرتویی عەرەبی لەکەرکوک رایگەیاند، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە پۆستەکەی دوربخاتەوە، چونکە ناوبراو "لە ئەرکەکەیدا شکستی هێناوە و گەندەڵی و یاری بە سامانی کەرکوک کردوە"، داواش دەکەن پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگاکە دابنرێت.
 
ئاوێنه‌: بەرەی یەکگرتویی عەرەبی لەکەرکوک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە ئامانجی پاراستنی تایبەتمەندی کەرکوک و بۆ پاراستنی "هێڵی سوری هاوڵاتیانی عەرەب و کەرکوکییەکان، بەتایبەت دوای دەرکەوتنی ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی و لادانی کەسانی بە توانا لە پۆستەکانیان لەلایەن پارێزگارەوە، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە پۆستەکەی دوربخاتەوە".

ئەوەش هاتوە، "داوا دەکەین پارێزگاری نوێ کەسێکی بێ لایەن بێت و بەیەک مەودا لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا بوەستێت، هەروەها پارێزگاری نوێ نابێت بەشداربێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتو لە کەرکوک، بۆ ئەوەی پۆستەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×