2020-08-01   358     
به پابه‌ندبون به مه‌رجه‌كانی خۆپارێزیی، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه و ژماره‌یه‌ك رێنماییان بۆ گه‌شتیاران راگه‌یاند.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرانه‌وه، دا‌واشیان له گه‌شتیاران كرد له‌كاتی چوون و هاتن له‌ناو تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌كاندا ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه گه‌شتی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتیاران پێویستیان به پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری (PCR) ده‌بێت و پێویسته به‌ر له ھاتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه، په‌یوه‌ندی به ئه‌و ھێڵه ئاسمانییه‌وه بكه‌ن كه گه‌شته‌كه‌یان له رێیه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌چن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه دێنه ھه‌رێمی كوردستان، پێویسته یان 48 كاتژمێر به‌ر له ھاتنیان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری PCR ئه‌نجامبده‌ن، یاخود له‌كاتی گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه پشكنینه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌درێت و تێچووه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خۆیان.
پێویستیشه سه‌رجه‌م گه‌شتیاره ھاتوه‌كان به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه كه له دوای گه‌یشتنیان بۆ ھه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.