2019-05-15   1008     
عهلی سیستانی
عهلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق داوا لەهەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق، دەكات، خۆیان بەدوربگرن لەگرژییو ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران.
ئاوێنه: عەبدولهادی حەكیم، پەرلەمانتاری پێشوی عێراقو كەسایەتی نزیك لەعەلی سیستانی، سەبارەت بەملمڵانێكانی ئێرانو ئەمەریكا، پەیامی سیستانی، بەسەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانو سەرۆكی پەرلەمان گەیاندوە، تێیدا داوای كردوە، عێراق دورخەنەوە لەو ململانێیانە.
لەپەیامەكەیدا سیستانی ئاماژە بەوەشكردوە كه گەلی عێراق بەهۆی جەنگەكانی رابردوەوە ماندوەو هۆشداریی داوە كە نابێت توشی هیچ كێشەیەكی ئاسایشو ئەمنیی دیكە ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت عێراق لەململانێی ئەمەریكاو ئێران بەدور بگرن .
لهلایهكی دیكهوه ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری دو لێپرسراوی ئەمنی عێراقهوه ئاشکرایانکردووه، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ بەغدا، هۆشداریی داوەتە لێپرسراوانی بەغدا کە واشنتۆن ئاگادارە لەچالاکی گروپە چەکدارە عێراقییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە کۆمەک دەکرێن، کەموشەکیان لەنزیک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە، بۆیە ئەگەر عێراق کۆنترۆڵیان نەکات، ئەمریکا بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.