چۆن لەپەیامە دیپلوماسییەكانی وڵاتانی جیھان تێبگەین؟

د. سەردار موسی شەریف
  2019-06-25     1019
ھەستكردن بەبەرپرسیارەتی سیاسی بەرامبەر بەپشتگیری بەھێزی كومەلگای نێو دەوڵەتی لە ‎ھەرێمی كوردستان گرینگە لەزورتر لەرویەكەوە. لەجێگای خویەتی لەم كاتە لێكدانەوە بو پشتگیری سیاسی لەسەر ئاستە جیاوازەكانی كومەڵگای نێونەتەوەی بێتە كردن، و پێویستی بەلێكدانەوەی قول و ئارمانجداری ھەیە لەسەر ئاستی سیاسی. بۆیە دەبێت شرۆڤەیەكی وەھا لە پێناو دەستنیشانكردنی ستراتێژی داھاتوی سیاسەتی دەرەوە و دیپلوماسی ھەرێم بێت بەرامبەر بەكومەڵگای نێو نەتەوەی و ھەرێمایەتی.  

لەم رویەوە‎ لە ژیننگەی سیاسی و دیپلوماسی نێزیك، واتە روژھەلاتی ناوەراست، پەیوەندی یەكانی ھەرێمی كورستان  ئاماژەكردن بە دروستكردنی ‎ھاوسەنگی ‎لە سروشتی پەیوەندی ناو بەینی ئەكتەرەسەرەكی یەكانی وەكو ئێران، توركیا و جیھانی عەرەبی( لێرە ع. سعویە و مسر) جێگای ئاماژە پێكردنن. بویە لە رەوانگەیەكی ستراتێژیكەوە،‎ پێویستی  ھەرێم بە سیاسەتێكی ‎توكمەی ھەیە لە سەرلە نوێ پێداچونەوە بە پەیوەندی یەكانی لە گەل جیھانی عەرەبی كە ئاستی پەیوەندی یەكانی ئێستا بەرفروانتر و قولتر بكات. واتە پەیوەندی یەكان زورتر سروشتی دامەزراوەی بەخویانەوە ببینن. 

پەیوەندیدار بە بابەتی سەرەوە  ئەوەی لە ناو بەینی دێرەكانی پەیامە دیپلوماسی یەكانی دەخوێندرێت، بە تایبەتی پەیامی وەڵاتە زلھێزەكان، ‎ئومێدێكی گەورە لە سەر دەسەڵاتدارانی سیاسی نوێی ھەرێمی یان ھەلچنیەوە. ئەم ئاستی پشتگیری ‎بێ ھوكار نییە. نەك تەنیا دەبێت‎ تێگەیشتنێكی قولمان ھەبێت بو ئەم پەیامانە، بەلكو دەبێت‎ تەرجومەی راستەقینەی پەیامە سیاسی یەكانی ئەم وڵاتانە بەشێك بێت لە ستراتێژی دورمەداوی ھەرێم لە پێناو ‎بەھێزكردنی ‎پێگەی ھەرێم لە ناو كومەلگای نێونەتەوەی.لێرە ھەرێم پێویستی بە ‎ھەلسوكەوتكردنێكی سروشتی و ئەقلانی ھەیە لە گەل ژینگەی سیاسی و ستراتێژیكی روژھەلاتی ناوەراست كە بەردەوام لە قەیران و ناكوكی قولی ئایدولوژی و كێبەركێی زلھێزەكانی ھەرێمایەتی ھەیە. 

لێرە دەتوانین بپرسین، ئایا ئێمە لە ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی وڵاتە زلھێزەكان و بگرە وڵاتانی ناوچەكە، ھەست بە گرینگی پێگە و قەوارەی ھەرێم دەكەین؟ ئەگەر بەلێ، كە واتە پێوستە ستراتێژی دیپلوماسی و سیاسەتی دەرەوەمان وەلامدەری پشتگیری جیھانی بێت لە پێناو گەیشتن بە ئارمانجە گەورەكانی ھەرێمی كوردستان، كە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت نیونەرایەتی خواستێكی وەھا دەكەن. لە روی دیپلوماسی یەوە، ھەرێمی كوردستان پایتەختی دویەمی سیاسی عێراقە، بە واتایەكی دیكە ھەولێر-بغداد تەواوكەری یەكترن لە سەر ئاستی پەیوەندی جیھانی. لە گەرمەی شەری داعش ھەست بەوە دەكرا كە ھەرێم پایتەختی یەكەمی عێراقە، و خەباتمان دەبێت لە پێناو ئەوە بێت، كە ھەرێمێكی خاوەن كاریگەر ئاوەدان بكەین كە كاریگەری بە سەر پایتەختەكانی وەكو دیمەشق، تاران، ئانكارا و بغداد ھەبێت. واتە لە روی نەتەوەی یەوە پایتەختە ناوبراوەكان دەبێت عومقی سیاسی و ستراتێژیكی ھەرێمی كوردستان ‎بن. 

بابەتێكی دیكە لێرە گرینگە ئاماژە پێبكرێت ئەویش ‎كێبەركێ چری وڵاتانی روژئاڤا یە لە گەل ھەردوو ولاتی‎ چین و روسیا بە تایبەتی لە روی ئابوری یەوە كە ئێستا لەم رویەوە خەریكە ستروكتور و بونیانتی دامەزراوەكانی ئابوری جیھانی بە ھوی سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە چین و جیھان خەریكی گورانكاری و نوێبونەوەیە. ‎ئێستا ئەم دوو وڵاتە لە بوارەكانی جیاواز وەكو نەفت و گازی سروشتی وەبەرھێنان دەكان. ھەرێمی كوردستان  بەشێكی جیانەكراوی‎ جوغرافیای پروژە زەبەلاحەكەی چین بە ناوی " One Road & One Belt” ، و ھەروەھا پروژەی جیوستراتێژیكی روسیا لە بواری وزە( نەفت و گاز) ی جیھانە.‎ ھەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبراوی پروژەیكی وەھای روسیایە بە تایبەتی كە سێ گەورە كومپانیای وزەی روسی وەبەرھێنانی چر یان لە ھەرێم كردون. ئەمەش وێنەی راستەقینەی ھەرێم پێناسەدەكات كە بوتە بەشێك لە ستروكتور و توری ئابوری كاپیتالیستی جیھانی و خواستی جیھان بو سەقامگیری سیاسی لە پێشەوەی خواستەكانە، كە رێگەخوشكەرە بو بواری بازرگانی لە گەل ھەرێم. ھاوكات لە ھەرشوێنك جیھانی كاپیتالیستی پێشكەوتو وەبەرھێێنانی سیاسی و دیپلوماسی تێیایدا بكات، لەو شوێنە گەشەپێدانی ئابوری و پەیوەندی دیپلوماسی و سیاسیش بەرەو پێشڤەچونێكی گەورەتر بەخویەوە دەبینرێت.

بەشێكی گرینگی پەیامی سیاسی وڵاتان ‎تەركیزكردن بووە لە ‎‎ ئاسایی كردنی سروشتی ئێستای" پەیوەندی ھەولێر-بغداد" بە شێوەیەك ‎چارسەركردنی ‎كێشە ھەلپەسێردراوەكان لە پێشەوەی خواستەكانە. ئەمەش دەرفەت بو ھەرێم دەرەخسێنێت كە داوای پشتگیری و نێوەندگیری بكات لە پێناو چارەسەركردنی كێشە ھەلپەسێردراوەكان، بە تایبەتی پرسی مادەی 140 كە بەشێكی گەورەی تێكچونی پەیوەندی یەكانی ‎ ھەولێر-بغداد پەیوەندیدارە بەم بابەتەوە.‎ دەبێت ئەم تێگەیشتنەمان ھەبێت ئەوەندی ھەرێم بو كومەلگای نێو دەوڵەتی گرینگ و جێگای بایەخە، بە ھەمان شێوە عێراقیش‎.‎ ئاماژەپێكردن بە ‎سه‌رۆكوه‌زیران "عادل عه‌بدولمه‌هدی ‎ وه‌كو دۆستێكی كورد" لە دیدی ‎ئەمریكا و كومەلگای جیھانی ‎دەرفەتێكی زێرینە بو ھەولێر-بغداد كە ھەردو لا بتوانن لەم ماوەیە كێشەكانی یان چارسەربكەن. 

ئەمە ھوكاری خوی ھەیە. ‎لە جوغرافیای ‎ شانوگەری سیاسی عێراق ھەتا ئێستا كەسێكی وەھا میانرەو بە دەگمەن ھاتوتە‎سەر دەسەڵات كە ھاوسوزی بو كورد ھەبێت. ئەمە ھەتا رادەیەكی باش لە راستی نێزیكە. ئەگەر لە ئێستاوە جوغرافیای سیاسی سەركردەكانی داھاتوی عێراق وێنە بكەین، ھەلسوكەوتەكانی عبادی و ھاوپەیمانەكانی، راستی حاشاھەلنەگرە كومەلێك كەسایەتی و لایەنی سیاسی لە بغداد دەیانەوێت شكەستەكانی خویان بە دژایەتیكردنی ھەرێم چارسەربكەن و لە ھەمان كاتیش لە سەر حیسابی ھەرێم ببن بە قارەمانی عێراقی عروبە. ئەوە بومان ‎رون دەبێتەوە ‎باشترین بژاردەیە‎ كورد بتوانێت لە گەل عەبدولمھدی لە زور بوارەوە بگاتە رێككەوتن. لێرە عەبدولمھدیش دەتوانێت پشێتگیری نێودەوڵەتی بە ئاسانی كو بكاتەوە. كومەلگای نێو دەوڵەتی تەركیز لە دیالوگی چارەساز دەكات. ‎ 

پێناسەكردنی ھەرێم وەكو ‎ھاوبەشی گرینگ، ‎‎لێكدانەوەی جدی پێویستە. ‎‎ھەرێمی كوردستان لە قوناخێكی گوزەر دایە لە روی سەركردەی سیاسی یەوە، پێناسەكردنی ھەرێمی كوردستان وەكو "هاوبه‌شێكی باشه‌ بۆ ئه‌مریكا" ئاماژەیەكی رونی ئەمریكایە بە پشتگیری بەردەوام لە ھەرێم و نامەیەكیشە بو وڵاتانی روژھەلاتای ناوەراست كە ھەرێم بەشێكە لە نەخشەی سیاس و ستراتێژكی ئەمریكا لەم ناوچەیە. 

واتە ئەمریكا وا بە ئاسانی دەستبەرداری ھەرێم نابێت، لە ھەمان كاتیش ئەمریكا وەبەرھێنان لە روژئاڤای كوردستان دەكات لە روی سیاسی و ستراتێژیكی یەوە. یەكێك لەو ڵاتانەی بە بایەخەوە سەیری ھەرێم دەكات ئەمریكایە.‎ پەیوەندی ھەرێم و واشینگتون ھەرچەندە لە ئاستی سالانی ئیدارەی بوش و ئوبامادا نینن، بەلام پەیوەندی یە دیپلوماسی یەكان لە ئاستێكی بەرز دا ماونەتەوە و ئاماژە  كانی‎ پەرەپێدانیش بەدی دەكرێت. پەیوەندی تلفونی یەكانی ناو بەینی جێگری سەرۆكی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی و راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا‎ لە كاتی ھەبونی تەنگەژە لە عێراق و روژھەلاتی ناوین، ئاماژەی زەقن بەوەی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتەی ئەمریكا بو روژھەڵاتی ناوەراست‎ خاوەن پێگەی تایبەتە. 

ئەمە بەشێكە لە سروشتی ھاوپەیمانێتی و لەم رویەوە ئەمریكا ھەول دەدات بیرو بوچونی ھاوبەش و ھاوپەیمانەكانی بو پرسەگرینگەكانی روژھەلات بزانێت، لە ناویشیان ھەرێمی كوردستان. بە خورایی نییە جون بولتون، ‎راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆكی ئەمریکا، ئاماژە بە ھەرێمی كوردستان وەكو"( a steadfast U.S. ally in the Middle East)‎ دەكات.‎ پەیامەكە تاكتیكیش نییە. لە روی سیاسی یەوە دەبێت ھەرێمی كوردستان بتوانێت چالاكانە و بە دیپلوماسی یەتێكی ھاوچەرخ پەیوەندی یەكانی لە گەل وڵاتانی زلھێزی جیھان ‎بەھێز بكات. ئەمە پەیامێكی رونی گەورە ھاوپەیمانی ھەرێمی كوردستان، ئەمریكا شە كە خوازیارە كە لە رێگای ‎پەیوەندی تلفونی وەزیری دەرەوەی، مایك پومپێو ئاراستەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كراوە. ‎ئەمە نامەیەكی كراوەیە بو وڵاتەنی روژھەلاتی ناوەراست، توركیا و ئیران و عێراقیش. ‎

پەیوەندیدار بە بابەتی سەرەوە، ‎سەرۆككوماری فرانسا، ئیمانوێل ماكرۆن‎‎بە بەرجەستە كردنی " جەنگی هاوبەشی دژی داعش" ‎ ئاماژە بە ‎ھاوپەیمانێتی ناوبەینی ھەرێم و فرانسا دەكات، كە لە دیدی بەرێزیان ئەم ھاوپەیمانی یە كاریگەری گەورەی كردوتە سەر بەھێزبونی پەیوەندی یە دوقولی یەكان، و ‎ناوبراو لە بەردەوامی دا ئاماژە بە ھەولەكانی دیپلوماسی فرانسا دەكات لە پێناو كوكردنی پشتگیری سیاسی و دیپلوماسی لە سەركردایەتی نویێ ھەرێمی كوردستان. ھاوتەریب، بریتانیا‎ لە پێناسەكردنی سروشتی پەیوەندی لەندەن-ھەولێر ئاماژە بە  ‎مافی "ئافرەت و پەرەپێدان بە ئازادییە ئاینییەكان" دەكات كە فاكتەرێكی گرینگ دێنە ھەژماردن لە ‎بەھێزكردنی پەیوەندی ھەولێر-لەندەن. 

ئەمە بێجگە لەوەی‎ ‎رولی بریتانیا لە قوناغە جیاوازەكانی مێژوی لە پێشێكێشكردنی ‎" هاوكاری و پیشتگیری‎ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا" وەبیر سەركردایەتی كورد دەھێنێت! بویە خوازیارە ‎ھەر لەم چوارچێوەی  و لەم رویەش پەیوەندی یەكانی ھەولێر-لەندەن لە سەردەمی سەركردایەتی نوێ بگاتە ئاستێكی بالاتر. لە لایەكی دیكەوە زلھێزێكی ئابوری جیھان، ژاپون ‎ھیواتە خوازە كە پەیوەندی ھەرێم – توكیو لە سەردەمی سەرۆكی نوی ھەرێم بەرەوە پێشڤەچونێكی باشتر بەخویەوە ببینیت ژاپون لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە‎ ئامادەی خوی دەربریەوە لە ‎"پێناو بونیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری" ھەرێم.

لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی، لە سەر ئاستی دەوڵەتان بە تایبەتی ع. سعودیە، ئێران، توركیا و ئوردون و حزبە سیاسی یەكان و كەسایەتی جیاوازەكان ھەمویان ئاماژەیان بوە داوە كە خوازیاری پەرەپێدانن بە پەیوەندی یەكانی یانن لە گەل ھەرێمی كوردستان. پێویستە ھەولێر ‎وەبەرھێنانی گەورەتر بكات لە سەر وڵاتانی عەرەبی. تێگەیشتن لەم دەربرینە گرینگە بو بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان لە پێناو دارشتنی ستراتێژی نوێ و توكمەتر بو بەھێزكردنی پێگەی ھەرێمی كوردستان لە روژھەلاتی ناوەراست. 

پەیوەندی یەكان ئەگەر دوستانە بن، لە گەل ھەندێك وەڵات پەیوەندی یەكان مێژویین كە بو خەباتی سەردەمی شاخ دەگەرێتەوە و رولی سەركردە سیاسی یەكانی كورد لە پەیوەندی یەكی وەھا یەكلایكەرەوە دێتە پێشچاو. بەلام، لە ئێستا‎ كە ھەرێمی كوردستان قەبارە و ئەكتەرێێكی سیاسی، ئاسایشی، ئابوری و كولتوری ناوچەكەیە، دەبێت سروشتی پەیوەندی یەكان گورانكاری بەسەریان دا بێت. 

واتە لە ئاستی كەسایەتی بو ئاستی پەیوەندی دامەزراوەی بێتە گورین. بو زورێك لە دەوڵەتانی ناوچەكە ئەمە یەكلای بوتەوە كە ھەرێمی كوردستان ھاتوتەوە و دەمێنێت، بە تایبەتی وەڵاتانی ‎ وەكو ئێران و توركیا.‎ ئەوان لەوەش تێگەیشتون كە پێویستی یان بە ‎فاكتەری كورد و ھەرێمی كوردستانی یان ھەیە.

وەكو كوكەرەوە، بروسكە دیپلوماسی یەكانی پشتگیری سەرۆكی ھەلبژێردراوی ھەرێم، بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ‎خاوەن كونتێكستێكی رون و ئاشكران. لەم قوناغە ھەستیارەی كە ھەرێمی كوردستان پێیایدا تێپەر دەبێت و روژھەلاتی ناوەراستیش چارەنوسێكی نادیاری ھەیە بە ھوی پەرەسەندنی كێشە و ناكوكی یەكانی ناو بەین ئەمریكا و ئێران لە لایەك و ئەمریكا و توركیا لە لایەكی، ئەمە لە كاتێك دا یە عێراق وەكو جوغرافیا و ھەمیش وەكو ناوەندی سیاسی بەشێكی لێكجیانەكراوی تەنگەژەی ھەژەمونی سیاسی و ستراتێژیكی ناوبەینی ئەمریكا و ئیران پێكدەھێنێت، پرسێك دێتە ئارا، پێویستە سەركردایەتی كوردی چون ھەلسوكەوت لە گەل ھەمو ئەم پرسانەی كە چارەنوسوسازن بو داھاتوی ھەرێمی كوردستان بیكات؟ شك لەوەدا نییە بەرپرسانی سیاسی ھەرێم ناتوانن یارمەتی و بەھاناھاتنی مێژوی ئێران لە قوناغە جیاوازەكانی سەدی رابوردوو و لە كاتی شەری داعش لە بیر بكەن، و بە ھەمان شێوەش بەرپرسانی سیاسی ھەرێم ناتوانن پشتگیری یەكانی ئەمریكا لە دەسپێكی دروستكردنی ناوچەی دژەفرین لە 90ەكانی سەدەی رابوردو و ھەتا ئەم كاتە وەبیریان نەھێت و ھەلسەنگاندنی بو نەكەن. 

د. سەردار موسی شەریف- بەشی زانستی سیاسەتی گشتی- ز. دھوك

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×