2019-08-24   2804     
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهیهنێت ''مەفرەزەكانی بنكەی ئازادی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە كچێكیان ڕفاندبوو''.
ئاوێنه: بهگوێرهی راگهیهندراوێكی بهرێوبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەكەوە كە كچەكەی ڕفێنراوە، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران كۆكردەوە.
ئاماژه بهوهشدراوه لەماوەیەكی كەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەكانی (د، ك، م - م، غ، م) دەستگیربكرێن.
دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەكی بەناوی (ن، ك، ق) دەستگیر بكرێت كە لەكاتی دەستگیركردنیدا كچەكەشی لەگەڵدا بووە.
لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.