بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستان خالید شوانی، وەك وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستاندنەکان
لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دیاریكرا.
ئاوێنە: الید شوانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2019
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان ئەو پۆستە نوێیەی وەرگرتوە.
خالید شوانی بە روداوی
راگەیاند: لەو پۆستەدا هەوڵەكانم بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی
كوردستان و عێراق دەبێت.