له‌ ماوه‌ی مانگێكدا هه‌شت هاوڵاتی كورد له‌سێداره‌ دراون
  2019-09-30       516       

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ماوه‌ی مانگی سێپتێمبه‌ردا لانیكه‌م 8 هاووڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌ دراون.

ئاوێنه‌: به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاماری تۆمار كراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ ماوه‌ی مانگی 9ی 2019دا، لانیكه‌م 8 هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی ئورمیه‌، ئیلام، كرماشان، بروجێرد، سنه‌ و سه‌ڵماس له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ چوار كه‌س له‌ سێداره‌ دراوان، به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی دار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراون كه‌ كه‌سێكیان ژن بووه‌ و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ش له‌ به‌ندیخانه‌ی سه‌ڵماس، ئورمیه‌، سنه‌، بروجێرد و ئیلام و كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌ دراون.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×