سبەینێ لەسلێمانی ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێت
  2019-10-09       1415       

لە شاری سلێمانی کۆمەڵیک چالاکوانی مەدەنی، ڕۆژنامە نوس‌و ڕۆشنبیر بەرەی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، وەک یەکەم چالاکی سبەینێ لەسلێمانی ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی لەڕۆژئاو ئەنجامدەدەن.

ئاوێنە: ئەمرۆ ٩ / ١٠ / ٢٠١٩، لەنوێنەرایەتی خۆبەرێوبەرایەتی ڕۆژئاوی کوردستان کرد لە شاری سلێمانی، بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوی کوردستان لەلایەن کۆمەڵیک لەچالاکوانی مەدەنی، ڕۆژنامە نوس‌و مامۆستای زانکۆوە پێکهێنرا بۆ پشتگیری لەگەلی ڕۆژئاوای کوردستان و دژایەتی هێڕشی دەوڵەتی تورکیا.

لەپاش کۆبوونەوەکە، ئارام هادی بەناوی بەرەکەوە رایگیاند "ئێمە وەک بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان هێڕش لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەک هێڕش لە سەرهەمووکوردستان دەبینین".

راشیگەیاند "ئێمە بەو بۆنەوەیەوە چالاکیەکی نارەزایەتی لەشاری سڵیمانی سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ، لە شەقامی سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی ئەنجام دەدەین‌و داوا دەکەین گەلی باشوری کوردستان لە هەموو چین توێژەکان بەشداری خۆپێشندانەکان بکەن‌و هێڕشی دەوڵەتی تورکی داگیریکەری فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار بکەن".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×