‎كۆسرەت رەسول: بۆ ئێمە زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانیان
  2019-10-14       2140       

كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی رایگەیاند، بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بە دۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر ئایندەی ناوچەكە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی سەردانێكیدا هاتون بۆ مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵی حزبەكەی.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ‎لە كۆبونەوەیەكدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەوتەیەكدا باسی دۆخی كوردستان و ناوچەكەو دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی كردوەو دوپاتی كردۆتەوە كە پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێن و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی.

‎كۆسرەت ڕەسول وتوشیەتی"بۆ ئێمەی كورد زۆر قوڕسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بەدۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر ئایندەی ناوچەكە."

‎لەبەشێكی تری وتەكانیدا كۆسرەت ڕەسول جێگری سكرتێری گشتی باسی لەهەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخە كردو دوپاتی كردەوە كە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێ هاوكارو پشتیوانی خوشك و براكانی بێ لە هەمو كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان خەباتی كردوەو خەبات دەكا بۆ سەركەوتنی دیموكراسی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو بەدەستهێنانی مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×