2019-11-07   632     
بۆ چه‌ند گرفتێکی پارێزگای هه‌ولێر، بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و فەرسەت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر کۆبونه‌وه.
ئاوێنه: عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندوە.
فراکسیۆنی گۆڕان و پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر چه‌ند پرس و گرفتێک کۆبونه‌وه
بۆ چه‌ند گرفتێکی پارێزگای هه‌ولێر فراکسیۆنی گۆڕان و پارێزگاری هه‌ولێر کۆبونه‌وه.
-دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی،
نه‌وتی سپی له عێراقه‌وه به ٣٠ هه‌زار دینار ده‌درێت، نابێت لێره به ٥٣ هه‌زار دابه‌شبکرێت، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند به‌دواداچون ده‌که‌ین و ڕێگا به‌و کازه ناده‌ین.
حکومه‌تی عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی کوردستان دابینکردوه به‌شی ته‌نیا ٢٥٪ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم خۆی ٧٥٪ ه‌که‌ی دیکه دابین بکات، به‌ڵام پاش به‌دواداچونمان لە‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاره‌ی پێویست دابینده‌کرێت بۆ نه‌وتی سپی ماڵان.
زه‌وی موساته‌حه:
له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ندین که‌س به‌شێوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه زه‌وی موساته‌حه‌یان پێدراوه، چه‌ندین زه‌وی هیچ کاری تێدا نه‌کراوه، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و زویانه وه‌رده‌گرینه‌وه.
ته‌رخانکردنی زه‌وی بۆ به‌نزینخانه‌و پێویست نیه‌و بڕیاره له‌مه‌ودوا زه‌وی پێویست ته‌نیا بۆ کارگه ته‌رخانبکرێت.
سکوریتی:
چه‌ند کۆمپانیایه‌ک به‌ناوی سکویریتی، له شوێنه جیاوازه‌کانی هه‌ولێر پاره وه‌رده‌گرن، بۆنمونه: زیاتر له پێنج هه‌زار کۆگا له ڕێگای کوێڕ هه‌ن و مانگانه ٥٠ هه‌زار دینار له هه‌ر کۆگایه‌ک وه‌رده‌گیرێت بۆ کۆمپانیا.
داوامانکرد کۆتایی به‌م کاری سکویرتیه بێت، دوکان و کۆمپانیاکان باج و ڕسومات ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌رکی حکومه‌ته ئه‌منیه‌تیان دابین بکات، بڕیاره پارێزگار پێداچونه‌وه‌ی بۆ بکات.
قومارخانه‌کان:
بڕیاری دراوه له هه‌ر شوێنێکی پارێزگای هه‌ولێر قومارخانه هه‌بێت دابخرێت.
به‌دواداچون بۆ چه‌ندین کێشه‌و گرفتی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری.
فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان