2019-11-08   802     
لەقهزای ڕانیە منداڵێكی تەمەن ۳ سێ ساڵ بەناوی (ب.ٲ) لەڕەگەزی نێر بەهۆی شێلانەوە گیانی لەدەست.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لهراگهیهندراوێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی، باوڪی منداڵەكه ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێرەكە كە دەكاتە باوكی منداڵەكە، منداڵەكە دەشێلێو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوه.
راشیگهیاندووه، دوای ئەوەی تەرمی منداڵەكە لەپزیشكی دادی ڕانیە توێكاریی بۆ كراو ڕادەستی كەسوكاریكرایەوە. مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوهكە ڪراوەتەوە بەپێی مادەی ۲٤ لەیاسای هاتوچۆ.
بەبەڕیاری دادەوەر شۆفێرەكە بەكەفالەتی دارایی بەبڕی (٥) پێنج ملیۆن دینار ئازاد كراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.