2020-01-11   2202     
ئا: لوقمان غه‌فور
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئێواره‌ی 10 جێنیوه‌ری به‌كاتی واشنگتۆن رایانگه‌یاند سوپای ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی كوشتنی عه‌بدوڵره‌زا شه‌هلای به‌رپرسی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه كه بڕیار بووه له‌هه‌مان ڕۆژ كه قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودسی پاسداران كوژرا، شه‌هلای-یش بكوژن.
سه‌رچاوه‌كه به سی ئێن ئێن وتووه، 3ی جێنیوه‌ره‌ی له رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانه‌وه له یه‌مه‌ن كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی شه‌هلای كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌كوژراوه.
هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و عه‌بدولره‌زا شه‌هلای دوو كه‌سی ده‌ستنیشانكراو بوون له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بكوژرێن. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پێشتر سوپای قودسی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریست ناساندووه بۆیه له هه‌ر فرسه‌تێكدا بێت ئه‌مریكا به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كوژێت.
به‌پێ راپۆرتێكی زه واشنگتۆن پۆست (شه‌هلای)ی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵی باڵا ده‌گێڕێت له هاندانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن دژی عه‌ره‌بستانی سعودییه وه‌ك چۆن سوله‌یمانی رۆڵی كاریگه‌ری له عیراق و سوریا و لوبنان هه‌بوو.
واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی: "شه‌هلای یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیاێتی هێرشێكی له‌ناو خاكی ئه‌مریكا له ئه‌ستۆدایه له‌رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه له ساڵی 2011، كه ئه‌ویش له كافتریایه‌كی واشنگتۆن هه‌وڵی تیرۆركردنی عادل بن ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌بیر باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودیه له ئه‌مریكا درا به‌ڵام شكستی هێنا، له‌م پیلانه‌دا مه‌نسور ئهربابسیاری ویستبووی كاره‌كه ئه‌نجامبدات كه له‌لایه‌ن ئێف بی ئای-ه‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی جۆن كه‌نه‌دی له نیویۆرك ده‌ستگیركرا و به 25 ساڵ زیندانی سزا درا".
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرۆگرامی (پاداشت له پێناو دادوه‌ری)دا 15 ملیۆن دۆلاری له عیراق ته‌رخانكردبوو بۆ گه‌یاندنی شوێنپێی قاسم سوله‌یمانی و چه‌ند كه‌سێكی تر. به‌هه‌مان شێوه له نێو ئه‌و بڕه‌دا پاداشتی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه شوێنپێی عه‌بدولره‌زا شه‌هلایی بۆ ئه‌مریكا ده‌ستنیشانبكات له‌داهاتوودا.
نیوه شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به غدای هه‌ژاند، كه بۆته هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدابوو.