كەشناسی هه‌رێم : شه‌پۆلێكی بەفر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گڕێته‌وه
  2020-01-16       1689       


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی شەودا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی و دھۆك 13 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاوێنه‌: لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لەھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×