كوردانی سوریا لەدوای هێرشی توركیا
  2020-01-18       2791       

نوسەر: گەیلی زیماچ لیمۆن

وەرگێڕان: سەفەر محەمەد

"كوردەكانی سووریا خۆیان ڕێكدەخەنەوە,بەڵام بە بێ‌ چارەسەرێكی سیاسی دووبارە تووشی كێشەو ناڕەحەتی دەبنەوە"، ئەمە ڕاپۆرتێكی خانمە نووسەر وسیاسی ئەمەریكیە كە چەند جارێك سەردانی كوردستانی سووریای كردووەو لەنزیكەوە شایەتحاڵی بارودۆخەكەیە.

 

دوو مانگ دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە كشانەوەی زۆربەی هێزەكانی لە سووریا, لە كانوونی یەكەمی 2019,سەردانی سووریام كرد, كەلەمانگی ئابی 2017 ەوە حەوتەم سەردانم بوو بۆ ئەو وڵاتە.هێرشی توركیا دژی كوردەكان, باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریای شێواندبوو.ئەو هەرێمەی كە ئەزمونێكی دیموكراتی خۆبەڕێوبەری هەبوو لە دواهەمین سەردانم لە ئایاری 2019. ئێستا بەهۆی كێبڕكێی هێزە جیاوازەكانەووە  شڵەژاووە.پێشبینی ئەوەم دەكرد تابلۆكانی توركیا لە هەموو شوێنێك هەبن,لەگەڵ  خالە پشكنینەكانی ڕووسیاو ڕژێمی سووریا.پێدەچوو خەڵك لە ژوورەوە خۆیان حەشاردابێت و چاوەرێی ئەوە بن چ زلهێزێك دەسەڵات دەچەسپێنێت .
چیم بینی, وێرانكاری و لەهەمانكاتدا ورەبەرزی,هەندێ‌ دیمەن هەرگیز ناتوانم لە یادكەم. منداڵان بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ماڵەوەیان جێدەهێشت و بە سەرمای زۆر لە قوتابخانە دەمانەووە, بەبێ‌ چاكەت و بە نەعل و قاچی قوڕاوی خەریكی درووستكردنی كامپ بوون.هەروەها هێرشەكە جگە لە ترسێكی زۆر سەقامگیری ناوچەكەشی تێكدابوو.هێزەكانی سووریای دیموكرات كە بە (هەسەدە) ناسراون, كارێكی مەزنیان كردبوو, توانیبوویان ئارامی وئاسایش لە هەرێمی باكوری خۆرهەڵاتی سووریا بچەسپێنن, هەروەها مۆدێلێكی بەهێزیشیان هەبوو كە پێشتر دایانمەزراندبوو.بەڵام ئێستا سووریا لە هەركاتێك زیاتر پێویستی بەڕێككەوتنێكی سیاسی هەیە.(هەسەدە) ناتوانێت لەو بارودۆخە قورسە بەردەوام بێت و هەروەها دووبارە بنیاتنتنەووەی ناوچەكەو گرتنەخۆی خەڵكی ئاوارەو ڕووبەڕوبوونەوەی توركیاو داعش, ئەستەمە بەبێ‌ بوونی هاوكارێكی بەهێزو متمانە پێكراوی دەرەووە كە ببێتە نێوەندگیر بۆ گفتوگۆكردن لە نێوان توركیاو كوردەكان.ئەو سەقامگیریەی كە (هەسەدە) لە باكوری خۆرهەڵاتی سووریا دروستیكردبوو لە بەرژەوەندی ئەمەریكاو ڕووسیاو وڵاتانی تریشە و پێویستە لە خەم داهاتووی سەقامگیری هەرێمەكە بن.

 

باڵانسی هێز بەردەوام لە گۆڕاندایە
ئەو بارودۆخە شلۆقە بەڵام كاریگەرەی ناوچەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سووریای گرتبووەوە لە ئەنجامی دەست درێژیەكانی توركیا خۆش بەختانە كۆتایی هات.كاتیِ لە مانگی كانوونی یەكەم سەردانی ئەو ناوچانەم كرد,ئەمەریكا دووبارە دەستی كردبووەوە بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش.شارەكانیش لە قامیشلۆوە تا حەسەكەهەر  وەك پێش هێرشی توركیا بەڕێوە دەبران وخاڵە پشكنینەكانیش لە ژێرچاودێری (هەسەدە) دابوون. دەسەڵاتدارانی (هەسەدە) ئەوەیان سەلماند كە زۆر خۆڕاگر بوون, سەرەڕای بارودۆخیان كە وەك ئەكتەرێكی بێ‌ دەوڵەت لە هەرێمەكەدا هێزەگەورەكان بەلای خۆیاندا ڕادەكێشن.
لە دوای پڕۆسەی ڕزگاركردنی پایتەختی داعش, ژیانی كولەمەرگی خەڵكی بەرەوباشی  ڕۆیشتبوو. لەشاری ڕەقە كافتریایەك كراوەتەوە كە دەڕوانێت بەسەر گۆڕەپانی (ناییم),ئەو شوێنەی كە داعش خەڵكی لێ‌ سەردەبڕی. خێزانەكان خواردنی لێ‌ دەخۆن وهەندێك لە پیاوانیش قاوە دەخۆنەووەو نێرگەلە دەكێشن.لە ناو ژاوەژاوی دەنگی مۆلیدە,ئەو كەسانەی دەمدواندن زۆربەیان نیگەرانی بارودۆخی ئەمنی و داڕوخانی بەهای پارەكەیان بوون.سەیری منداڵانم دەكرد یاری دووگۆڵیان دەكرد كە پڕبوو لە بۆمبی تەقیوو.هەروەها ڕیستۆرانتێك كرابۆووە كە خەڵكی سەرەی گرتبوو بۆ نانی نیوەڕۆ و زەرفێكی سپیان بە دەستەووە بوو بۆ خواردنی سەفەری.هەروەها پیزای ڕەقە بەناوبانگ بوو. خاڵەپشكنینەكان هەروەك ساڵی ڕابردوو بوون و نەگۆڕابوون. بەڵام لە دەسەڵاتدا گۆڕانكاری ڕوویدابوو, ساڵی ڕابردوو (هەسەدە) كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی كردبوو لەگەل بوونی هێزێكی بچوكی ئەمریكی.بەڵام لەم سەردانەمدا لە میانی چەند كاتژمێرێكی كەمی نێوان حەسەكە وعەین عیسا,ئاڵای ڕژێمی سوریاو ڕووسیاو ئەمەریكام دەبینی, بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە عەین عیسا ئێستا ئاڵای ڕووسیای لەسەر هەڵكراوە.هەروەها ڕێگەی سەرەكی نێوان حەسەكەو كۆبانی بەهۆی ناسەقامگیری لە ئەنجامی هێرشی توركیا پەكیكەوتووە,سووریەكان ناچاربوون رێگەیەكی لاوەكی خراپ كە نزیكی سێ‌ كاتژمێر دوورتربوو بەكاربهێنن, بارهەڵگرەكان ڕیزیان بەستبوو بۆ تێپەڕن بە رێگاكەدا.
هێرشەكانی توركیا سەقامگیری باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریای تێكدابوو,كاریكردبووە سەر ڕووبەڕووبونەوەی داعش,چونكە(هەسەدە) ناچاربوو بۆ بەرگریكردن لەخۆی ئاڕاستەی شەڕ بگۆڕێت.ڕێكخراوی(NGO) هەندێ‌ كاری گرنگی ئەنجادا بۆ یارمەتی دانی خەڵكی,لەوانەدابین كردنی پێداویستی پزیشكی بۆ ئاوارەكان كە هەزاران كەس لە شارەكانی عین عیساو تەل ئەبیەز بێ‌ ماڵ وحاڵ ببوون.هێشتا داعش هەنی شوێنی بەدەستەوە بوو بۆ هێرشكردن, بەڵام پرسیارەكە ئەوە بوو چۆن مامەڵە لەگەڵ شوێنكەوتوانی داعش و خێزانەكانیان دەكرێت, زۆرێك لە دیلكراوانی داعش هی وڵاتانی ڕۆژئاوابوون كەلە كەمپی (هۆڵ) لە حەسەكە بوون.ئاسایش و پێویستی كەم بوو هەروەها یارمەتی نێودەوڵەتیش وەك پێویست نەبوو.
دەستدرێژیەكانی توركیا زیاتر لە (20) هەزار ئاوارەی لێكەوتەووە,ئیدارەی كوردی (كە لە2012 ەوە دامەزرابوو لەلایەن ئەنجومەنی مەدەنیەووە بەڕێوە دەبرا كە كوردوعەرەب بوون)پێوویست بوو ئەو ئاوارانە بگرێتەخۆ.(هەسەدە)چەكی قورس وهەروەها ڕێكخراوی خێرخوازی بارزانی لەباكوری عێراق یارمەتی نارد بۆ ئەوەی كەمپێك لەشاری حەسەكە بۆ ئاوارەكان درووست بكەن.ژنێك پێی وتم كە مێردەكەی خۆی ومنداڵەكانی ناردووە بۆ ئێرە پێش ئەوەی هێزەكانی پەیوەست بەتوركیا بچنە ناوشاری عەین عیسا,كچە گەنجەكەیان بە تراكتۆر خێزانەكەی هێنابوو, ئێستا كچەكە لە ڕیزدایەو چاوەڕێی وەرگرتنی چادر دەكات بۆئەوەی خێزانەكەی تێدا بخەوێت.مامۆستایەك كەخەڵكی هەمان شار بوو, پێی وتم كە هێزەكانی پەیوەست بە توركیا كارەبای ماڵەكەیان بڕیوەو ئەوەی هەیەتی تاڵانیان كردووە.

 

پیاویك لە ناوەند 
باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئێستا ناوچەیەكی ناسەقامگیرە, لەناوبەرداشی سیاسەتی زلهێزان دایە,بەهۆی شەڕو ڕووبەڕووبونەوەی توركیاو داعشەووە زۆربەی وێران بووە.تەنیا چارەسەری سیاسی بۆ ململانێی سووریا دەتوانێت دەتوانێت ئاشتی وسەقامگیری بۆ هەرێمەكە بهێنێت.بەڵام ئایا ئەم ڕێككەوتنە دەشێ‌ ئەنجامبدرێت؟ دەكەوێتە سەر وڵاتانی دەرەوە, ڕووسیا دەتوانێت ڕژێمی سووریا ناچار بكات ئۆتۆنۆمی بدات بە باكوری ڕۆژهەڵات, بەڵام لەسەردانەكەمدا(هەسەدە)نیگەران بوو لە مۆسكۆ بەوەی ڕێگە بدات بە توركیا هێرشێكی نوێ‌ ئەنجام بدات بۆ سەر شاری (كۆبانی) كە ئەمەریكاوكوردەكان پێنج ساڵ لەمەو بەر  بۆیەكەمجار داعشیان تێكشكاند بەڵام ئێستا ڕژێمی سووریاو ڕووسیا چاودێری دەكەن. بوونی ئەمەریكا لە سووریا قورسایی دیپلۆماتی بە (هەسەدە)داوە, بەڵام تا چەند ئەمەریكا بەردەوام دەبێت, ئایا قورسایی دیپلۆماسی خۆی بەكاردێنێت بۆ ئەو هێزەی كە ئازایەتی خۆی سەلماندووە دژی داعش, ئەمە پرسیارێكی كراوەیە لانیكەم لە مانگی ئۆكتۆبەرەوە ئەگەر پێشتریش نەبێت.
هەڵكشانی گرژی نێوان ئەمەریكاو ئێران هێندەیتر بارودۆخی پەیوەست بە سووریای ئاڵۆزكردووە, پەرلەمانی عێراقیش داوای لە ئەمەریكا كرد هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەووە,ئەگەر ئەمەریكا ئەو كارە بكات بە دڵنیاییەووە لە سووریاش دەكشێتەووە,چونكە ئەمەریكا یارمەتی لۆجستی لە ڕێگای عێراقەووە بۆ سووریا دەنێرێت.كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا (هەسەدە) بەرامبەر ڕووسیاو ڕژێمی سووریا لاواز دەكات,هاوكات ئەگەر توركیاش هێرش بكاتەسەر كۆبانی هێندەیتر ناسەقامگیری وئاوارەبوون ڕوودەدات.(هەسەدە) ناچاردەبێت شەڕ دژی توركیا بكات وپارێزگاری لە هاوڵاتیانی بكات و فۆكەسی لەسەر داعش نامێنێت.
پیاوێك كە لە چەقی ئەو فشارانەدایە,ئەویش سەرۆكی هێزەكانی (هەسەدە), (مەزڵوم عبدی كۆبانی),ستراتیجیستێكی سەربازیە,ئەمەریكا پێزانینی بۆ ئارامی وبەتوانایی هەیەلە یارمەتیدانی هێزەكانی ئەمەریكا لە تێكشكاندنی داعش و دۆزینەوەی شوێنی (ئەبوبەكربەغدادی). ئێستا مەزڵوم كۆبانی پێویستە هەنگاوی دیپلۆماتی بنێت بۆ ڕاگرتنی باڵانس لەنێوان هێزەڕكابەرەكان وكاربكات بەئاڕاستەی چارەسەری سیاسی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی كوردی سووریا كە لە ساڵی 2011ەوە بەدەستیان هێناوە.كاتێك لەمانگی كانوونی یەكەم(مەزڵوم كۆبانی)م بینی, پێی وتم(هەسەدە) خواستی ئەوەی نیە لەنێوان ئەمەریكاو ڕووسیا یەكێكیان هەڵبژێرێت.پێویسی بەیارمەتی هەردولا هەیەبۆپاراستنی ناوچەكان و كاركردن بەئاڕاستەی ڕێككەوتنی سیاسی. بەبڕوای (مەزڵوم كۆبانی) پڕۆسەی سیاسی كلیلی چارەسەری زۆربەی كێشەكانەو لەڕێگەگرتنی داعش كەدووبارە دەستیان بگاتەووە بیرەنەوتەكان.(مەزڵوم كۆبانی) نیگەران بوو لەوەی پێش كشانەوەی ئەمەریكا پڕۆسەی سیاسی بەئەنجام نەگات,چونكە ئەمەریكا بۆ هەمیشە نامێنێتەووە.ئێستا لەگەڵ ئەمەریكیەكان هاوسەنگیەكی هێزمان هەیە,بەبێ‌ بوونی ئەمەریكیەكان بارودۆخەكە جیاوازدەبێت و خراپتر دەبێت.هەموو لایەك,ڕووسیا,ئێران,ڕژێمی سووریا وتوركیادەیانەوێت ئەمەریكا بچێتە دەرەوە چونكە دوای ئەجێندای خۆیان دەكەون.
لەماوەی ڕابردوو گروپێك لە سیناتۆری هەردوو پارتەكە نوسراوێكیان بەشی كاروباری دەرەوە نارد و داوایانكرد ڤیزە بدرێت بە.(مەزڵوم كۆبانی)سەردانی ئەمەریكا بكات ولەگەڵ سیاسەت داڕێژەرانی ئەو وڵاتە كۆبێتەووە. توركیا بە توندی دژی وەستایەوە,تەنانەت هەندێك هەندێك لە كاربەدەستانی كاروباری دەرەوەش دژی ئەو بیرۆكەیە بوون, بەڵام هەوڵەكان هەربەردەوامن. .(مەزڵوم كۆبانی)وتی ئەگەر بانگهێشت بكرێم قبوڵی دەكەم, وتی حەزدەكەم بێم بۆ ئەمەریكا ڕاستەوخۆ وتوێژ لەگەڵ كەسانی بڕیار بەدەست بكەم وهەروەها لەگەڵ خەڵكی ئەمەریكاش.لەكاتی هێرشەكەی توركیا پشگیریەكی زۆری ئەندامانی كۆنگرێس و میدیاو خەڵكی ئەمەریكامان لێكرا.لە ڕابردوو خەڵك دەیووت, كوردەكان تەنیا شاخەكان هاورێیانن,بەڵام ئێستا دەبینین كە ڕاست نیە.هەست بە پشگیری خەڵك دەكەین كە هیوابەخشە.
ڕووداوەكانی ئۆكتۆبەرئەوەیان سەلماند هیواخواستن نە ستراتیجەو نە وابەستەبوونی داهاتووی كوردیش بەتایبەت بەئەمەریكاوە بەرهەمی دەبێت.دەمانەوێت ئەوەی بەدەستمان هێناوە بەیەكەوە بیپارێزین لەوانەش شاری كۆبانی. بەپێكەنینەوە وتی فێربووین كە هیچ شتێك مەحاڵ نیە,پێویستە خۆمان بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو ئامادە بكەین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×