یاسین مەحمود: ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ده‌كرێت
  2020-01-25       630       

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانێكی تۆكمەی داناوە و ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.

ئاوێنه‌: یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی داناوە بۆ ئەمساڵ كە كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی دانانی پلانێكی تۆكمەیە بۆ ئامادەكردنی لیستی پڕۆژەكان''.

وتیشی "لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك پێكهێنراوە بە سەرۆكایەتیی د.ئومێد سەباح، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەكان بكات، بۆیە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەكرێن، كە خزمەت بە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بودجە بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەرخان بكات، كە تائێستا تەواو نەكراون و هەر لەمساڵدا زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن, ڕوونیشیكردەوە، حكومەت بەرنامەی داناوە هەندێك سەرمایەدار و كۆمپانیای گەورە بە قەرزی درێژخایەن یاخود بە شێوازی دیكە چەندین پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن، بۆیە حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی لە كابینەی نوێدا دایناوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×